دانی ئەلڤێش پشکنینە پزیشکییەکانی لە پاریس ئەنجامدا


رووداو - هەولێر

کەمێک لەمەوبەر دانی ئەلڤێش، یاریزانی بەرازیلی پشکنینی پزیشکیی لە پاریس ئەنجامدا بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

وێنەیەکی دانی ئەلڤێش لەلایەن مێدیای فەرەنسا بڵاوکراوەتەوە و لە وێنەکەدا ئەلڤێش و مارکینیۆسی بەرازیلی و بەرگریکەری یانەی پاریس سانجێرمان و پزیشکێک پێکەوەن، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش یاریزانەکە پشکنینە پزیشکییەکانی سەرکەوتوو بووە و لە چەند کاژێری داهاتوودا بەفەرمی دەبێتە یاریزانی پاریس سانجێرمان.


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، دانی ئەلڤێش لە بارەگای یانە فەرەنسییەکە و بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەلڤێش و هاوژینەکەی بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان گەیشتنە پاریس، لەکاتێکدا پێشتر راگەیاندرابوو یاریزانە بەرازیلییەکە دەچێتە یانەی مانچێستەر سیتی، دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک پێش ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس هەڵوەشاندەوە.