ڤیدیۆ؛ له‌ دوبه‌ی پێشبڕكێی پایسكیلسواری شاخاوی به‌ڕێوه‌چوو

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ ئیمارات یه‌كه‌م وه‌شانی پاڵه‌وانێتی هیرۆ دوبه‌ی حه‌تا بۆ پێشبڕكێی پایسكیلسواری شاخاوی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێشبڕكێكانی زنجیره‌ی هیرۆی جیهانی.

له‌و پێشبڕكێیه‌دا كه‌ به‌ زه‌حممه‌تترین پێشبڕكێی پایسیكلسواری شاخاوی داده‌نرێت، زیاتر له‌ 400 پایسكیلسوار له‌ 50 وڵات به‌شدارییان تێداكرد.

له‌سه‌ر ئاستی پێشبڕكێی پیاوان، هیكتۆر لیۆناردۆ بایزی پایسكیلسواری كۆلۆمبی له‌ تیمی جیانت بۆلی میدیكال پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، كه‌ ماوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌ی به‌ دوو كاژێر و حه‌وت خوله‌ك و 29 چركه‌ و 6 به‌شی چركه‌ بڕی.

له‌سه‌ر ئاستی خانمانیش، كچه‌ پایسكیلسواری سلۆڤینی بلازا پیانتاریك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی توانی ماوه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌ به‌ دوو كاژێر و 35 خوله‌ك و 6 چركه‌ ببڕێت.