له‌وانه‌یه مێسی و نیمار به‌شدارى مۆندیالى یانه‌كان نه‌كه‌ن
كه‌ناڵى میگای ئیسپانى له یاری نێوان بارسێلۆنای ئیسپانى و بایرلیڤهركۆزنی ئه‌ڵمانى له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپادا، گرته‌یه‌كی له لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ى بارسێلۆنا گرتووه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت مێسی ده‌ستی به رانییه‌وه گرتووه‌و هه‌ست به ئازار ده‌كات.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م گرته‌یه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و له‌وانه‌یه مێسی تووشی پێكان ببێت و به‌و هۆكاره‌وه به‌شداری له مۆندیالى یانه‌كان نه‌كات، كه ئه‌مڕۆ له وڵاتی ژاپۆن یارییه‌كانى ده‌ستپێده‌كه‌ن و بارسێلۆنا رۆژى 17/12/2015 یه‌كه‌م یاری خۆی له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، مێسی به‌ر له چه‌ند رۆژێك به‌شداری له مه‌شقه‌كانى یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیلانوڤێنسی له جامی شای ئیسپانیادا نهكردو بارسێلۆناش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌دا.
به‌مه‌ش له‌وانه‌یه پێكان ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی مێسی و نیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له به‌شداریكردن له مۆندیالى یانه‌كان بێبه‌ش بن، كه نیماریش له مه‌شقه‌كانی بارسادا تووشی پێكان بووه‌و كاتى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له یاریگه‌كان دیار نییه.