رۆماریۆ یان بیبیتۆ ده‌بێته سه‌رۆكی به‌رازیل
رۆماریۆ، گۆڵكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رایگه‌یاند، خۆی بۆ چوونه نێو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ئاماده ده‌كات، كه ساڵی داهاتوو له به‌رازیل به‌ڕێوه ده‌چێ و گوتی "من و بیبیتۆ پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكمان ببێته سه‌رۆكی به‌رازیل".
هه‌رچه‌نده رۆماریۆ نیازی له پاڵاوتنی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه، كه‌چی جه‌ختی له‌سه‌ر چوونه نێو پێشبڕكێیه‌كه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوتیپی پێشووی له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، بیبیتۆ كرده‌وه، كه ئه‌ویش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خۆی خزاندووه‌ته نێو ژیانی سیاسی له وڵاته‌كه‌یدا.
رۆماریۆ له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌یه‌كی خۆی و بیبیتۆی له كاتی خواردنی ژه‌می ئێواره بڵاوكرده‌وه، له میانییه‌وه دووپاتیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ك دروست بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه به‌شداری له پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی به‌رازیل بكه‌ن، به‌هیوای ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان كورسییه‌كه به‌ده‌ستبێنێ.
ئه‌م دووانه‌یه، پێشتر كورسی ده‌ستی یاسادانانیان له به‌رازیل به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌سه‌ر چه‌ندین چالاكی سیاسی كه‌وتوون.
هه‌رچه‌نده له ساڵانی رابردوودا، چالاكی سیاسی زۆری هه‌بووه، كه‌چی رۆماریۆ نایه‌وێ جلی تۆپی پێ له خۆی داماڵێ، كه به ئه‌وینی یه‌كه‌می داده‌نرێ، له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه ژه‌مه خواردنه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوتیپی بیبیتۆ، ئه‌و گۆڵكاره مێژووییه‌ی به‌رازیل هه‌وڵیدا، هه‌ستی نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بجوولێنێ، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانیان له‌سه‌ر یاریگه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی له مۆندیالی ئه‌مریكا 1994، كاتێك گوتی "كێ ئه‌و دووانه‌یه‌ی له‌بیر ماوه؟ به كرده‌وه وتووێژ له نێوانمان ده‌ستیپێكردووه، ده‌توانین شتێكی جوان له سیاسه‌تدا بكه‌ین، دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له تۆپی پێ كردمان".
به روونی دیاره، رۆماریۆ و بیبیتۆ زۆر گره‌و له‌سه‌ر رابردوویان له بواری تۆپی پێ و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌نێو گه‌لی به‌رازیل هه‌یانه ده‌كه‌ن، به هیوای ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان پۆستی سه‌رۆكی وڵات بباته‌وه، كه هه‌میشه بانگه‌واز بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران له به‌رازیل ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك پێشتر بیبیتۆ له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی وه‌رزینی ته‌له‌ڤزیۆنی (رووداو)دا گوتبووی "نابمه راهێنه‌ر، ده‌مه‌وێ له بواری سیاسه‌تدا كار بكه‌م، چونكه وڵاته‌كه‌مان ئێستا پێویستی به راهێنه‌ر نییه ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به‌و كه‌سانه‌یه كه له‌دژی گه‌نده‌ڵی تێده‌كۆشن".
زۆر له وه‌رزشكاران، به‌تایبه‌تیش ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ ناوبانگێكی زۆر به‌ده‌ستدێنن، بۆیه هه‌ر كاتێ بیانه‌وه‌ێ بچنه نێو بواری سیاسیش خه‌ڵك و هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆیان ده‌بیننه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌ك جۆرج ویای یاریزانی به‌ناوبانگی لیبیری توانی ببێته سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.