لەسەر لێدانێکی گوماناوی مارکا و هاندەرانی ریال دژی یەکن
رووداو - هەولێر
هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لە یاریی ناوبژیوانی یاریی یانەکەیان بەرامبەر لێڤانتی بەوە تۆمەتباردەکەن کە لە خولەکی 33 لە گێمی یەکەمدا گۆڵێکی ریال مەدریدی هەژمارنەکردووە.
لە گەڕی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید میوانداری لێڤانتی کرد و هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون و ریال مەدرید دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
لە خولەکی 33 لوکاس ڤاسکێز لێدانێکی ئاراستەی گۆڵی لێڤانتی کرد و گۆڵپارێزەکە تۆپەکەی گرتەوە، بەڵام تۆپێکی گوماناوی و ناوبژیوانی یارییەکەش بەردەوامیی بە یارییەکەدا و گۆڵی هەژمارنەکرد، هاندەرانی ریال مەدرید لەنێو یاریگە داوایاندەکرد گۆڵەکە هەژماربکرێت، بەڵام رۆژنامەی مارکاش پێی وایە کە گۆڵ نەبوو.
مارکا رایگەیاندووە تۆپەکە هێلی گۆڵی تێنەپەڕاندووە و گۆڵ نەبووە، بڕیاریی ناوبژیوانیش راست بووە بەوەی کەلێدانەکەی بە گۆڵ هەژمارنەکردووە.