ڤیدیۆ؛ ریف یەکەمی پێشبڕکێی پاسکیلسواریی شاخاوی بوو

رووداو دیجیتاڵ

 

یۆریس ریف، پایسکیلسواری سویسری بە پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز و دوای خۆڕاگرییەکی زۆر، توانی میدالیای زێڕی پیاوان لە پێشبڕکێی پاسکیلسواریی شاخاوی بەدەستبێنێت.
 
پێشبڕکێکە، کە لە دەوروبەری شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جیهانی پاسکیلسواری 2023 بوو. 
 
هۆگۆ بێغۆن، پایسکیلسواری فەرەنسی، لە سەرەتای پێشبڕکێکەدا لە پێشەوە بوو، بەڵام ریفی سویسری لە قۆناخی سێیەمدا پێشی کەوت.
 
دواتر کەس نەیتوانی بگاتەوە ریف، تاوەکو هێڵی کۆتایی بڕی و میدالیای زێڕی لەملکرا.
 
پایسکیلسواری سویسری ماوەی پێشبڕکێیەکەی بە بیست و یەک چرکە لەپێش بێغۆن  بڕی، کە میدالیای زیوی بەدەستهێنا و برۆنزیش بەخشرایە فەرەنسییەکی دیکە بە ناوی جیرۆم گیلۆت.