جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی وێمبڵدۆن
رووداو - هەولێر
نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سێربی بە بردنەوەیەکی ئاسان خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی تێنسی وێمبڵدۆن.
لە قۆناخی هەشتدا پێشەنگی تێنسزانانی جیهان بەرامبەر دەیڤد گۆفینی تێنسزانی بەلجیکی یاریکرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.
ئەنجامی گێمەکانی هەرسێ کۆمەڵەکەش شەش چوار، شەش سفر و شەش دوو بوون.
جۆکۆ پێشتر چوار جار و لە ساڵەکانی 2011، 2014 و 2015 لەسەریەک، هەروەها ساڵی رابردووش نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەی بەدەستهێناوە.