"رۆناڵدۆ بووە یاریزانی بۆرووسیا دۆرتمۆند"
رووداو - هەولێر
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی سەرکەوتوو بووە لە گرێبەستکردن لەگەڵ رۆناڵدۆی نوێدا.
سەرچاوەکان دەڵێن بۆرووسیا دۆرتمۆند گرێبەستی لەگەڵ رافائیل لیاوی یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنادا کردووە، کە بە رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە و لە زۆر رووەوە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچێت.
رۆژنامەی ئەپۆلای پۆرتوگالی دەڵێ، لیاو یەکێکە لەو 9 یاریزانەی یانە پۆرتوگالییەکە، کە لە ماوەی رابردوودا گرێبەستی خۆیان لەگەڵ یانەکەدا هەڵوەشاندەوە پاش ئەوەی هاندەران هێرشیان کردە سەر یانەکە.
رافائیل لیاو
یاریزانە تەمەن 19 ساڵییەکە بە گرێبەستێکی 5 ساڵی پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کردووە و تا ئێستاش تێچووی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.
پێشتر یانەی مانچێستەر سیتی هەوڵیدەدا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو تێیدا.
لیاو جێگەی سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بوو، لەوانەش چێڵسی و مانچێستەر یونایتد.