دێربیی میلانۆ لە چین دەكرێت
رووداو - هەولێر
مایكڵ بۆلینگبرۆك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئینتەرمیلان ئاشكرایكردن تیپەكەی خۆی ئامادەكردووە روو بكاتە چین و لەوێشدا جگە لە مەشق و ئامادەكاری، یاریی دۆستانە بەرامبەر یانەكانی ریال مەدرید و ئەی سی میلانی ركابەری مێژوویی ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئینتەر لە 21ی ئەم مانگە لەگەڵ بایرن میونشن لە شانگهای یاریی دەكات و پاشان دوای چوار رۆژ لەو یارییە، لە یاریی كردنەوەی پاڵەوانیەتیی پاڵەوانانی نێودەوڵەتی، كە پاڵەوانیەتییەكی دۆستانەیە بەرامبەر میلان یاریی دەكات.
یاریی نێوان هەردوو میلان لە چین، دووەم یاریی نێوانیان دەبێت لەوێدا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 لە جامی سوپەری ئیتاڵیادا میلان بە 2-1 گۆڵ لە ئینتەری بردەوە.
دوای ئەو دوو یارییە، ئینتەرمیلان لە شاری گوانگچۆ بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەكات لە 27ی ئەم مانگەدا.