ماریۆ بالۆتێلی له‌گه‌ڵ دایكی ئاشت ده‌بێته‌وه
رووداوى وه‌رزشی ـ DW
باوكه ئیتاڵییهكهى ماریۆ بالۆتێلی هێرشبه‌رى ئیتاڵی یانه‌ى لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی كۆچی دوایی كرد‌و دایكه غانییهكهى بالۆتێلیش ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م ئاشتبوومه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان رایانگه‌یاند، فرانچیسكۆی ئیتاڵی كه بالۆتێلی له دایك و باوكه غانییهكهى وه‌رگرتووه‌و به‌خێویكردووه، دواى ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد و بالۆتێلی و سێفیای دایكی به‌ته‌نیا جێهێشتن.
بالۆتێلی له غانا له دایك و باوكێكی غانى له‌دایكبووه، به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نى ده‌بێته 2 ساڵ، له‌به‌ر هه‌ژارى ئه‌و خێزانه ده‌چێته ئیتاڵیا‌و كوڕه‌كه‌یان ده‌ده‌نه فرانچیسكۆ و سێلفیا، كه ژن و مێردێكی ئیتاڵین، ئه‌وان بالۆتێلی به‌خێو ده‌كه‌ن و گه‌وره‌ى ده‌كه‌ن. كاتێكیش بالۆتێلی ناوبانگ ده‌رده‌كات، رازی نابێت بگه‌ڕێته‌وه لاى دایك و باوكه غانییهكه و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ ناهێڵێت.
به‌ڵام له پێشهاتێكی نوێ‌دا خاتوو رۆز، دایكی راسته‌قینه‌ى بالۆتێلی، رایگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌ی هاتووه‌ته سه‌ردانی و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام نایه‌وێت هیچ كه‌سێك له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ئاگاداربێت و گوتى "من و بالۆتێلی هه‌ریه‌كه و ژیانی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆر به كه‌می یه‌كدی ببینین و بۆمان نه‌گونجێت كاتی زۆر به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ین، هه‌روه‌ها من تاوه‌كو ئێستا نه‌چوومه‌ته یاریگه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئه‌و ببینم، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ پێویستیمان به‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین، بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستی به كاتێكی زۆرتر هه‌یه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه شانازی به كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و خۆشحاڵه كه توانیویه‌تی ببێته یاریزانێكی به‌توانا.