ڤیدیۆ؛ پێشبڕکێی پایسکیلسواری ئیتاڵیا لە رێگەی ڤیدیۆوە

رووداو - هەولێر

هەردوو پایسکیلسواری تیپی ئاستانا برۆ، دێڤیدی مارتینێلی و مانوێل بوارۆ توانیان نازناوی پێشبڕکێی پایسکیلسواری ئیتاڵیا لە رێگەی ڤیدیۆوە ببەنەوە.

سەرکەوتنی ئەم دوو پایسکیلسوارە دوای ئەوە هات کە لە قۆناخی 7 و کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا پلەی چوارەمیان بەدەستهێنا.

لە دوایین قوناخدا، کە ماوەکەی 15.7 كيلۆمەتر بوو، هەردوو یاریزان، فلیپۆ گانا و جۆناسان میلان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و ماوەی پێشبڕکێیەکەیان بە 47 خولەک و 50 چرکە بڕی.

پلەی دووەمیش بەر دووانە، سایمۆن بیفلاکۆ و فیلیکۆ ستۆنیچ کەوت و پلەی سێیەمیش بۆ هەردوو یاریزان دۆمین نۆڤاک و گریگ بۆلی مایەوە.

لەبەرئەوەی دێڤیدی مارتینێلی و مانوێل بوارۆ لە قۆناخەکانی پێشووتری پێشبڕکێیەکەدا ئەنجامی باشیان تۆمارکردبوو، باشترین کاتیان لە کۆی قۆناخەکاندا تۆمارکرد و بوونە یەکەمی پێشبڕکێیەکە.