ڤیدیۆ؛ لە پاڵەوانێتیی پاریس پێکدادانی مەترسیدار روویاندا
رووداو دیجیتاڵ
ماتیۆ ڤان دێر پۆڵی هۆڵەندی و بایسکیلسواری تیپی ئالبسین دیسۆنیک بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتیی پاریس.
رکابەرییەکان لە ناوچەی کۆمپانی بۆ ناوچەی رۆبیا پێشبڕکێیەکان دەستیانپێکرد، هەرچەندە بەهۆی رووداوێکی ناخۆشەوە چەند بایسکیلسوارێک تووشی پێکان و برینداربوون هاتن، بەڵام پێشبڕکێیەکان دەستیانپێکردەوە، هەر کە گەیشتنە نێو یەکێک لە گوندەکان، دیسان کەوتن و بەسەریەکدا کەوتن روویدا و چەند پاسکیلسوارێکی دیکەش چوونە دەرەوەی کێبڕکێیەکان.
ئەمە یەکەمجارە ماتیۆ ڤان دێر پۆڵ دەبێتە پاڵەوانی ئەم رکابەرییە، دوای ئەوەی لە یارییەکاندا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکێشکرد و لە دوایین کیلۆمەترەکاندا چووە پێشەنگ، دوای ئەوەی مەودای 257 کیلۆمەتریان بڕی.
یاسپەر فیلیبسین لە تیمی گامبۆ ڤیسما لە پلەی دووەمی رکابەرییەکان هات و پلەی سێیەمیش بۆ هاوتیمە بەلجیکییەکەی ڤان ئارت مایەوە.
لە پلەی چوارەم پاڵەوانی جیهان مادس پیدەرسن بیندرا کە پێشک شتیڤان کۆنج و فیلیپۆ گانای ئیتاڵی کەوتبوو.