ڤیدیۆ؛ ناوبژیوانێک تووشی پێکان بوو

رووداو دیجیتاڵ

لە خولی ئوسترالیا، یاریزانێک بەر ناوبژیوانێک دەکەوێت و تووشی پێکانی دەکات، بەڵام خۆشبەختانە تیمی پزیشکی چارەسەری بۆ کرد و بەردەوام بوو لە بەرێوەبردنی یارییەکە.
 
لە سەرەتای وەرزی نوێی خولی ئوسترالیادا، لە یاریی سیدنی لەگەڵ مێلبۆرن ڤیکتۆریا، کریس برێسی ناوبژیوان، کە یارییەکەی بەرێوەدەبرد لە دیمەنێکدا کەوتە خوارەوە، دوای ئەوەی رایان گرانتی یاریزانی سیدنی لە نزیک هێڵی ناوەڕاست بە هەڵە بەریکەوت.
 
ناوبژیوان کریس بە زەردەخەنەوە گەڕایەوە یاریگا بۆ تەواوکردنی یارییەکە، دوای ئەوەی لەلایەن ستافی پزیشکییەوە پشکنین و چارەسەری خێرای بۆ کرا و دەرکەوت تەنیا ئازاری پێگەیشتووە.