رووداو دیجیتال
لە پێشبڕکێی پایسکیلسواری جیرۆ ئیتالیادا، براوەیەکی نوێ و چاوەڕواننەکراو لە قۆناخی دووەمیدا دەرکەوت، کە ئارنۆ دیمێری فەرەنسی توانی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت.
ئارنۆ دیمێر لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا توانی پێش هەردوو پایسکیلسوار، مایکل ماسیۆزی ئۆسترالی و فابیۆ فیلینی ئیتالی بکەوێت و وەک پاڵەوانی پێشبڕکێیەکە هێڵی کۆتایی ببڕێت.
لەو پێشبڕکێ زەحمەت و پڕ لە رکابەرییەدا، ئەو سێ پایسکێلسوارە بە مەودایەکی کەم لەپێش پایسکیلسوارانی دیکەوە بوون، بەڵام پایسکیلسوارە فەرەنسییەکە لە کۆتاییدا توانی سەرکەوتن بکاتە بەشی خۆی.
براندۆن ماكنولتی پایسکیلسواری ئەمریکی، سەرەڕای ئەوەی لەم پێشبڕکێیەدا لە پلەی 25 هات، بەڵام هەر لە پێشەنگی ریزبەندیی گشتیی پێشبڕکێی پایسکیلسواری جیرۆ ئیتالیا مایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ