یارییه‌كانى ئه‌مڕۆ له‌ پاڵه‌وانێتى باسکەی یانەکانی عێراق



رووداو -سلێمانى 

پاڵەوانێتی باسکەی كچانى  یانەکانی عێراق به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ یارییه‌كانى گه‌ڕى كۆتایى قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى سێ یاریى به‌رێوه‌ده‌چێت  كاتێك كاژێر 1:00ـى نیوه‌ڕۆ سه‌نحاریب و ژیما به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه‌و پاشان كاژێر 3:00 سڵێخ و ده‌ربه‌ندیخان ململانێى پلیتێكى قۆناخى داهاتوو ده‌كه‌ن و له‌ كاژێر 5:00ـى ئێواره‌ش هه‌ڵه‌بجه‌و ئافرۆده‌یت كۆتا یاریى قۆناخه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن .

 پاڵەوانێتی باسکەی كچانى  یانەکانی عێراق به‌ به‌شدارى شه‌ش یانه‌ ده‌بێت، به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون و رۆژانه‌ش له‌ قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان سێ یاریى به‌رێوه‌ده‌چێت .


بریاره‌ پاش قۆناخى كۆمه‌ڵه‌كان له‌ چوارگۆشه‌ى زێڕینى خوله‌كه‌ یه‌كه‌م و دووه‌مى هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ شێوه‌ى خول به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه‌و ئه‌و تیپه‌ى زۆرترین خاڵى كۆكرده‌وه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ .