ڤیدیۆ؛ سۆلبێرگی کوڕ یەکەمی رالی ئەسکەندەناڤیا بوو

09-07-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Tony KARUMBA / AFP
Photo by Tony KARUMBA / AFP
نیشانەکردن رالی ئەسکەندەناڤیا ئۆلیڤەر سۆلبێرگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئۆلیڤەر سۆلبێرگ، شۆفێری سوێدی، کوڕی شۆفێری بەنێوبانگ پیتەر سۆلبێرگ، لە یەکەم قۆناخی رالی ئەسکەندەناڤیای شاهانەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کە پێنجەمین قۆناخی پاڵەوانێتی رالی ئەوروپایە، کە هەشت قۆناخی بەڕێوەدەچێت.
 
سوێدییە تەمەن 21 ساڵەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی باڵادەستبوو بەسەر رکابەرانیدا و لە کۆی 16 قۆناخدا 10 قۆناخی بردەوە، لەنێویاندا پێنج لە شەش قۆناخی ڤارملاند لە سوێد بە پلەی یەکەم تەواوکرد.
 
سۆلبێرگ بە کۆی گشتی کاژێرێک و بیست و نۆ خولەک و سی و شەش چرکە و یەک لەسەر دەی چرکەیەک لە پێشبڕکێیەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە بیست و دوو چرکە و پێنج لەسەر دەی چرکە لە پێش رکابەر نیوزلەندییەکەی، هایدۆن بادۆن هات، کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا. پلەی سێیەمیش بووە بەشی لاتڤیایی مارتینز سیسکیس و پلەی چوارەمیش بۆ شۆفێری رووسی، نیکۆلای ئینستینکتڤلی مایەوە.
 
پادۆنی شۆفێری نیوزلەندی، بەهۆی پلەی دووەمی لە رالی ئەسکەندەناڤیا، پێشەنگی خۆی لە ریزبەندی گشتییدا بەهێزترکرد و بە سی و چوار خاڵ لە پێش لاتڤیایی مارتینز سیسکیس پلەی دووەمەوەیە و شەست و دوو خاڵیش لە پێش مادز ئۆستبێرگی نەرویجییە، کە پلەی سێیەمی گرتوو.
 
قۆناخی شەشەمی پاڵەوانێتی رالی ئەوروپا، رالی رۆما، لە 29ـی تەمموز دەستپێدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە