داڤید ئالابا بە مەرج لە بایرن دەمێنێتەوە

رووداو-هەولێر

داڤید ئالابا یاریزانی یانەی بایرن میونشن داوی کردووە شارەی کاپتنی پێبدرێت  ئەگەر نا یانەکە جێدە‌هێڵێت.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، داڤید ئەلابا ئەگەر گرێبەستێکی ماوەدرێژ و شارەی کاپتنی نەخرێتە بەردەم یانەی بایرن میونشن جێدەهێڵێت.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەردوو یانە گەورەکەی جیهان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەشوێن ئەلاباوەن و دەیانەێت بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان، بەڵام یاریزانە نەمساییەکە  ئەگەر داواکانی لەلایەن بایرنەوە جێبەجێبکرێت ئەوا دەمێنێتەوە.

داڤید ئالابای 25 ساڵ تاوەکو 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە هەیە و لەم وەرزەشدا لە 28 یاری یەک گۆڵ و 3 ئاسیستی هەیە.