ڤیدیۆ؛ جەیمس بووە گۆڵکاری مێژووی ئێن بی ئەی

رووداو دیجیتاڵ

لیبرۆن جەیمس، بووە خاوەنی زۆرترین خاڵ لە مێژووی خولی باسکەی پێشەگەرانی ئەمریکا، ئێن بی ئەی، کە ئێستا خاوەنی 38.390 خاڵە لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لە ئێن بی ئەی.
 
جەیمس توانی ریکۆردی کەریم عەبدولجەباری ئەفسانەی باسکەی ئەمریکی بشکێنێت، لەو یارییەدا کە یانەکەی لۆس ئەنجلس لیکەرز بە ئەنجامی 133-130 خاڵ بە ئۆکلاهۆما سیتی دۆڕا، سەرەڕای ئەوەی لیبرۆن لەو یارییەدا  38 خاڵی تۆمارکرد.
 
هاتریکی جەیمس لە چارەکی سێیەمدا بوو، کەریم عەبدولجەبار لەسەر هێڵی یاریگە بوو، پێش ئەوەی بچێتە ناو یاریگە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیبرۆن ئاهەنگ بگێڕێت.
 
لیبرۆن ریکۆردێکی دێرینی  کەریم عەبدولجەباری تێپەڕاند، کە لە 5ـی نیسانی 1984ەوە واتا هەشت مانگ دوای بەرواری لەدایکبوونی لیبرۆن تۆماریکردووە، کە بووەتە خاوەنی 38387 خاڵ.
 
خێزانی لیبرۆن جەیمس لە ستاندەکاندا ئامادەبوون، جگە لە ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی ناودار.
 
یارییەکە بۆ ماوەی نزیکەی 10 خولەک راگیرا بۆ ئەوەی لێبرۆن لەگەڵ خێزانەکەی ئاهەنگ بگێڕێت و مەراسیمێکی کورت لەگەڵ کەریم عەبدولجەبار ئەنجام بدرێت.
 
جەیمس، گوتی "تەنیا دەمەوێت سوپاستان بکەم بۆ متمانەتان بە لیکەرز، تێپەڕاندنی ژمارەی پێوانەیی بە ئامادەبوونی ئەفسانە کەریم بۆ من مانای زۆری هەیە".
 
نرخی بلیتی ئەم یارییە گەیشتە 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی.