ئالاڤێس بۆ ریال : گۆڵپارێزه‌كه‌تان ناده‌ینه‌وه‌

رووداو –سلێمانى 

یانه‌ى ئالاڤێسى ئیسپانى به‌ نیازه‌ گرێبه‌ستێكى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزێكى خواستراوى یانه‌ى ریال  مه‌درید ئیمزا بكات .

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا، یانه‌ى ئالاڤێس به‌ نیازه‌ تاوه‌كو كۆتایى ئه‌مساڵ گرێبه‌ستى  فیرناندۆ باچیكۆى گۆلپارێزى یانه‌كه‌یان درێژ بكاته‌وه‌ تاوه‌كو ساڵى 2020پاش ئه‌وه‌ى به‌خواستن له‌ ریاله‌وه‌ رووى له‌ یانه‌كه‌وه‌ كردووه‌ .

هه‌مان ئه‌و رۆژنامانه‌ باسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كه‌ن به‌ 4 ملیۆن یۆرۆ  به‌ڵام ئالاڤێس ئاشكرایكردووه‌ له‌سه‌ر خواستى گۆڵپارێزه‌كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌و گۆڵپارێزه‌ ناده‌نه‌وه‌ به‌ ریال مه‌درید.