لێدوانی راهێنەرانی دۆرتموند و بایرن لەبارەی یاریی دێر کلاسیکێر

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو کاژێر 19:30 بە کاتی باشووری کوردستان، لە یاریی دێر کلاسیکێردا، بۆرووسیا دۆرتموند لەسەر یاریگەی سیگنال ئیدۆنا پارک میوانداری یانەی بایرن میونشن دەکات.
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، راهێنەرانی هەردوو یانە قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بۆچوونی خۆیان لەسەر یارییەکە خستەڕوو:
 
ئیدین تێرزیچ، راهێنەری بروسیا دۆرتمۆند:
 
 
"پێویستمان بە چییە؟ نەک هەر پێویستمان بە ئاستێکی تاکتیکی باش و دیسپلینێکی بەرزە، بەڵکو بەتایبەتی پێویستمان بە بوێری هەیە. پێویستمان بە بوێری و فۆکۆس خستنە سەر تۆپە. پێویستمان بە بوێری هەیە لە ململانێ دووانییەکاندا. چونکە ئەوان دەرفەتی گۆڵکردن زۆر ناڕەخسێنن. بۆیە تۆش دەبێت ئازابیت و متمانە بەخۆبوونت نیشان بدەیت، ئەوانە ئەو شتانەن کە بە دڵنیاییەوە پێویستت پێیەتی، نەک تەنیا بەرامبەر بایرن، بەڵکو بە تایبەتی بەرامبەر بایرن.
 
ئێمە دڵخۆشین بەوەی هەموو بلیتەکانی یاریگاکەمان فرۆشراون، لەم یارییەدا هەندێک کاتی سەختمان دەبێت، بۆیە پێویستمان بە هاندان و شەڕانگێزی هاندەرانمان هەیە، بەڵام ئەرکی ئێمەشە کە هەر لە سەرەتای یارییەکدا نیشانی بدەین کە دەتوانین بە سەرکەوتنەوە یاریگا بەجێبهێڵین، دڵنیاین پێویستە ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکەین، هەروەها دڵنیاین کە دەزانین هاندەرانمان چیمان لێ چاوەڕوان دەکەن، دەمانەوێت ئاستێکی شایستە بە خۆیان پێشکەش بکەین.
 
 
یولیان ناگێلسمان، راهێنەری بایرن میونشن:
 
من پێش هەموو یارییەک بەگشتی گرژییەکم هەیە. بۆ ئەم یارییە هێشتا نا، بۆ ئەم یارییە فۆکەس گرنگە. هەوڵ دەدەین شتەکان کورت بکەینەوە. بێگومان یارییه‌كی تایبه‌ته‌. پێموایە نابێت سترێسەکە زۆر زوو بکەوێتە سەرمان، چونکە دەتوانێت جارێکی دیکە بەخێرایی دابەزێت تا دەست پێدەکاتەوە. پێویستە لە کاتی گونجاودا بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر دێت.
 
جەمال موسیلا و جود بێلینگهام، بەڕاستی هەردوو یاریزانەکە گرنگن، بێلینگهام دووجارە  لە چامپیۆنزلیگدا سەرکرفە بوو، وەرزێکی زۆر باشی ئەنجامداوە، یارییەکی زۆر چالاکانە دەکات. بێگومان ئەو بە بەراورد بە جەمال جۆرێکی دیکەیە لە یاریزان، لە رووی بەرگرییەوە تا راددەیەک رێکخراوە، هەروەها لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە یاریزانێکی باشە، گرنگی جەمالبۆ پێکهاتەکەمان زۆرە، ئەو زۆر مەترسیدارە لەبەردەم گۆڵدا، هەروەها لە رووی بەرگریشەوەپێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە هەموومان زۆر دڵخۆشین و رازین لێی، ئەو وەرزێکی نایابی ئەنجامداوە.