ڤیدیۆ؛ لاڤریسن لە پاڵەوانێتی جیهانیی پایسکیلسواریدا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

رووداو دیجیتاڵ

 

پاسکیلسواری هۆڵەندی، هاری لاڤریسن، لە پاڵەوانێتی جیهانی پایسکیلسواریدا، ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و بۆ جاری پێنجەم میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
 
لە پاڵەوانێتی جیهانی پایسکیلسواریدا، کە لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو، لاڤریسن دەستکەوتێکی مێژوویی بەدەستهێنا، بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی و بردنەوەی میدالیای زێڕ بۆ پێنجەمجار لە پێشبڕکێی تاکەکەسیدا.
 
پایسکیلسوارە هۆڵەندییە، تەمەن 26 ساڵەکە، بەتەواوی زاڵ بوو بەسەر هەموو ئەو پاڵاوتنانەی کە بەشداریی تێدا کردبوو و دواتر بەتەواوی کۆنترۆڵی پێشبڕکێکەی کرد و لە قۆناخی کۆتاییدا بەسەر نیکۆلاس پاوڵی، پایسکیلسواری ترینیداد و تۆباگۆدا سەرکەوت.
 
هاری لاڤریسن، بوو بە یەکەم پایسکیلسوار کە پێنج نازناوی جیهانی لەسەریەک لەم یارییەدا بەدەستبهێنێت، کە لەوەتەی لە ساڵی 1992 کاروانی پیشەگەری دەستپێکردووە، کەس نەیتوانیوە ئەو دەستکەوتەی هەبێت.