ڤیدیۆ؛ سۆلبێرگ یەکەمی قۆناخی کرانەوەی رالی ئەسکەندەنافیا بوو

رووداو دیجیتاڵ

ئۆلیڤەر سۆلبێرگ، شۆفێری سوێدی، قۆناخی کرانەوەی رالی ئەسکەندەنافیا لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بە پلەی یەکەم تەواوکرد.
 
سۆلبێرگ بە جیاوازی 10.2 چرکە پێش هایدن پادۆنی شۆفێری نیوزیلەندی هات، کە رکابەرێکی سەرەکی ئەو بوو لەم پێشبڕکێیەدا.
 
شۆفێرە سوێدییەکە کە کێشەی لە تایەکی ئۆتۆمبێلەکەی هەبوو، دوای هەشت قۆناخ، لە ناوچەی ڤێرملاند کە زێدی خۆیەتی، توانی پێشەنگی بەدەستبهێنێت.
 
فرانک تۆرێ لارسنی شۆفێری دانیمارکی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بە جیاوازی 35.4 چرکە لە دوای سۆلبێرگ پێشەنگەوە بوو.