گرانیرۆ بۆ ئیسپانیۆل


رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى ئیسپانیۆلى ئیسپانى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گواستنه‌وه‌ى یاریزانێكى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌دریدى راگه‌یاند .

یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ وه‌رز گواستنه‌وه‌ى ئیستبان گرانیرۆى یاریزانى پێشووى یانه‌كانى سۆسیدادو ریال مه‌دریدى بۆ ماوه‌ى سێ وه‌رزى داهاتوو ئاشكرا كردووه‌ .

گرانیرۆ له‌ سه‌ره‌تایى یاریكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌كادیمیاى ریال مه‌درید ده‌ستیپێكردووه‌و پاشان په‌یوه‌ندى به‌ ریال سۆسیداده‌وه‌ كردووه‌و ماوه‌ى چوار وه‌رز له‌و یانه‌یه‌ بووه‌ .