شهش هەولێر بەرانبەر یانەی زەورا یاری ناكات
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە (2014/6/10) كاتژمێر (4.45) ئێوراە لە یاریگەی گەل یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی زەورا لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی (23) خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.
لەم یارییە چەندین یاریزان بەهۆی پێكان و كارتی زەرد بەشداری ناكەن، كە تیاییدا هەردوو یاریزان (هاوار ملا محەمەد، نەدیم سەباغ) بەهۆی وەرگرتنی سێ كارت زەرد یاری ناكەن و هەردوو یاریزان ( هەڵگورد مەلا محەمەد، بەشار سەعدون) بەهۆی پێكان یاری ناكەن و هەردوو یاریزان (فەرحان شكور، نەریمان خدر) بەهۆی پەیوەندیكردنیان بە ریزی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لەم یارییە ناكەن.
جێگەی باسە یانەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكە دێت و دوو یاری دواخراوی هەیە بەجیاوازی یەك خاڵ لەگەڵ یانەی شورتە.
رێبین رەمزی