ڤاسکێز و ئاسێنسیۆ BBC هەڵدەوەشێننەوە


رووداو - هەولێر

مارکۆ ئاسێنسیۆ و لوکاس ڤاسکێز سەرکەوتووبوون لە بەدەستهێنانی متمانەی زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد.

رۆژنامەی موندۆ دیپورتیڤۆ رایگەیاندووە، ڤاسکێز، ئاسێنسیۆ و کۆڤاچیچ لە ماوەی رابردوودا ئاستێکی باشتریان لە گارێس بەیڵ، ئیسکۆ و کەریم بینزیما پێشکەشکردووە.
 
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، یاریی رابردووی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان کە بەیڵ و ئیسکۆ بەشێوەی یەدەگ یارییکرد و بێنزیماش ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد، بەمەش دەرفەتی زیاتر بۆ ڤاسکێز و ئاسێنسیۆ رەخسا بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی باش لە یارییەکەدا.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، بی بی سی، بەیڵ، بێنزیما و رۆناڵدۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیە، بەتایبەت کە بەیڵ و بێنزیما ئێستا ئاستیان وەک پێویست نییە و ئەگەری زۆر هەیە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە بێت.