تاتا ناسێنرا

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی مەکسیک تاتا مارتینۆی راهێنەری هەڵبژاردەکەی بە مێدیاکان ناساند.

دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی رابردوو، هەڵبژاردەکە رایگەیاند تاتا بووەتە راهێنەریان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییەیان بە مێدیاکان ناساند.

دوای ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانەی ئەتلانتای پاڵەوانی خولی ئەمریکی کۆتاییهات، تاتا بووە راهێنەری مەکسیک.

مارتینۆ پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پاراگوای بووە، هەروەها ساڵێکیش راهێنەری بارسێلۆنا بووە.

ئێستا ئەرکی تاتا ئەوەیە، دوو یاری دۆستانە لەگەڵ چیلی و پاراگوای ئەنجامدەدات و دواتریش هەڵبژاردەکە بۆ جامی زێڕین ئامادەدەکات.