نازناوی ئەفریقیای 2015 لە نێوان کۆتدیڤوار و گانادایە


لە یاری دووبارەکردنەوەی فیناڵی ئەفریقیای ساڵی 1992، هەڵبژاردەی فیلەکان بە ئومێدێکی زۆرەوە رووبەرووی بلاک ستارز دەبنەوە.

لەو فیناڵەی کە غانا 33 ساڵە خەونی پێوە دەبینێت، هەرچەندە پێشت چوار جار بە دیداری شادبووە، هاوڕێیان ئاندرێ ئایۆ رووبەرووی یایا تۆرێ و فیلەکانی دیکە دەبنەوە، کە ئەمانیش لە رووی چونە سەرسەکۆی نازناوەکەوە حاڵیان لە ئەستێرە رەشەکان باشتر نییە و لە مێژوودا تەنیا جارێک هەلی بوونە پاڵەوانیان بۆ رەخساوە.

هەردوو هەڵبژاردەی غانا و کۆتدێ ڤوار لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای 2015 رووبەرووی یەکدی دەبنەوە، لەو یارییەی کە غانا بەسەر پشتی خاوەن ماڵدا پێی گەیشتووە و کۆتدێ ڤواریش بە لێهاتووی یاای تۆرێ لە کۆنگۆی بردبووەوە.

پێشتر ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە فیناڵی کافی 1992 بەیەک گەیشتبوون، بەڵام دوای جێ بەجێ کردنی زیاد لە 23 لێدانی سزا، لە کۆتاییدا فیلەکان بوونە پاڵەوان، کە تاکە نازناو و تاکە دەستکەوتی کیشوەرییە بۆ هەڵبژاردەی کۆتێ ڤوار.

غانا چوار جار ئەم پاڵەوانیەتییەی بردووەتەوە کە دوایین یان 1982 بوو، بەڵام ئەمە نۆیەم جارە دەگاتە یاری کۆتایی کە ژمارەیەکی پێوانەییە.

هەرچی هەڵبژاردەی کۆتدێ ڤوارە لەم دە ساڵەی کۆتاییدا دوو جار گەیشتووەتە کۆتایی و دۆڕاوە لە دوایناین لە ساڵی 2012 بوو.