ڤیدیۆ؛ کێتێما لە دوبەی ریکۆردێکی جیهانی شکاند
رووداو دیجیتاڵ
تیگێست کێتێما خانمە راکەری ئەسیوپی، لە خێراترین دەرکەوتنی لە ماراسۆنەکاندا، ریکۆردی نوێی جیهانی شکاند، کاتێک پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی خانمان لە ماراسۆنی دوبەی بەدەستهێنا.
کیتێمای تەمەن 25 ساڵ لە یەکەم پێشبڕکێی خۆیدا لەو مەودا درێژانەدا توانی مەوداکە بە حەوفت چرکە ببڕێت.
کیتێما توانی هەشتەمین خێراترین کات تۆماربکات کە ژنێک لە مێژووی ماراسۆندا بەدەستیهێنابێت و ژمارەی پێوانەیی ماراسۆنی دوبەی شکاند.
ژمارەی پێوانەیی پێشووی خانمان بەناوی لێتێسینبێت گێدێی ئەسیوپییەوە بوو، کە ماوەکەی دوو کاژێر و 16 خولەک و 49 بوو، و لە ماراسۆنی ڤالێنسیادا تۆماریکردبوو.
کیتیما براوەی پلەی یەکەمی پێشبڕکێی 800 مەتر بوو لە پاڵەوانێتی ئەفریقای خوار 20 ساڵان، پێش ئەوەی بەشداری لە ماراسۆن بکات.
لەسەر ئاستی پیاوانیش، ئادیسو گۆبێنای تەمەن 19 ساڵ، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ماوەکەی بە دوو کاژێر و پێنج خولەک و یەک چرکە تەواوکرد.