ڤیدیۆ؛ پیتەرهانسێلی یەکەمی قۆناخی دووەمی رالی داکار بوو

رووداو دیجیتاڵ

 

ستیفان پیتەرهانسێلی، شۆفێری دێرین مێژوویەکی نوێی تۆمارکرد بە بردنەوەی قۆناخی دووەمی رالی داکار، کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.
 
شۆفێرە فەرەنسییەکە کە 14 جار سەرکەوتنی لە رالی داکاردا بەدەستهێناوە، بە جیاوازی 29 چرکە پێش سێباستیان لۆب کەوت و بووە خاوەنی سەرکەوتن لە 50 قۆناخدا، بەمەش  ژمارەی پێوانەیی ئاری ڤاتانێنی شکاند.
 
ئەمە هەشتاو سێیەمین سەرکەوتنی گشتییە بۆ شۆفێری ئۆدی.
 
لەلایەکی دیکەوە، کارلۆس ساینزی شۆفێری ئیسپانی، چووە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی و پێش یەزید ئەلراجیحی کەوت.
 
لەسەر ئاستی پایسکیلدا، خۆسێ کۆرنێخۆی چیلی، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لە ریزبەندیی گشتیدا لە دوای رۆس برانچەوە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، و ریکی برابێک پلەی سێیەمی بەرکەوت.