بارسێلۆنا بەرامبەر ریال بێتیس یاریدەکات

رووداو دیجیتاڵ

لە خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال بێتیس لە بەهێزترین یاریدا بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن.

ئەمڕۆ لە گەڕی نۆیەمی لالیگادا چوار یاری دەکرێن، تێیدا لە یاری یەکەمدا یانەی ئیبار دەبێتە میوانی یانەی هوێسکا.

لە یاری دووەمدا بارسێلۆنا بۆ سارێژکردنی ئەنجامە خراپەکانی لە خولدا لە کامپ نۆو پێشوازی لە یانەی ریال بێتیس دەکات.

یانەی سێڤییاش لە رامۆن سانچێز پیزخوان میوانداری یانەی ئۆساسونا دەکات، دوایین یاریش لە واندا میترۆپیتانۆ دەبێت، کاتێک یانەی کادێز دەبێتە میوانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.