تەواوی گرێبەستەكانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر
یانەی پێشمەرگەی هەولێر سەرجەم گرێبەستەكانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان لە تۆپی پێ ئاشكراكرد.
نیهاد عادل جێگری سەرۆكی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ناوی سەرجەم ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد كە پەیوەندیان بەریزی تیپەیكەیانەوە كردووە، رایگەیاند : یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە گواستنەكانی ئەمساڵدا ١١ یاریزانی گواستووەتە ریزەكانییەوە.
ئەو یاریزانانەی گرێبەستیان لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر واژوو كردووەبریتین لە شوان مامۆ، گەیاس شوكور، شێرزاد محەممەد، تاڵب رەقیب، نیاز محەممەد، هەورامان رزگار، عیماد ئەسعەد، غانم كەریم، رامیار محەممەد، هەڵمەت عادڵ و بارزان حەیدەر.
جێگری سەرۆكی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەوەشی روونكردەوە : متمانەیەكی تەواوییان بەئاستی راهێنەر و یاریزانانیان هەیە بۆ ركابەریی كردن لەسەر پلەكانی پێشەوەی خولی كوردستان.
یانەی پیشمەرگەی هەولێر ماوەی ٤٥ رۆژە دەستی بەمەشقەكانی كردووە بۆ یارییەكانی وەرزیی نوێی خولی كوردستان بەسەرپەرشتی سەمیر بابۆی راهێنەر.
راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی هەولێر