میلان گرێبەستی لەگەڵ کریستیانۆ پولیشیچ واژۆکرد
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کریستیان پوڵیشیچی ئەمریکی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستەوە ریزەکانی، لە چەند کاژێری داهاتوودا بەفەرمی ئەم گرێبەستە رادەگەیێنێت.
زۆرینەی میدیا ئینگلیزی و ئیتاڵییەکان ئەم هەواڵەیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند کە یانەی ئەی سی میلان واژۆی کریستیان پوڵیشیچی بەدەستهێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانە ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی 48 کاژێر بە رژدی کاری لەسەر ئەم گرێبەستە کرد و یاریزانەکەی گواستەوە.
پوڵیشیچی تەمەن 24 ساڵ پێشتر لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندەوە بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆوە چووە یانەی چێڵسی، دوای بەسەربردنی سێ وەرز لەو یانەیە، نەیتوانی ئاستی راستەقینەی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکێشبکات و یانەکە جێدەهێڵێت.
گرێبەستی پوڵیشیچ بۆ میلان بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت بەبڕی 19 ملیۆن پاوەند لەگەڵ چەند زیادکراوێکدا لە ئەگەری بەدەستهێنانی نازناو و خەڵاتی تاکەکەسی.
دوای تۆمۆری و ژیرۆ و باکایۆکۆ، لەم هاوینەدا میلان دوو یاریزانی لە چێڵسییەوە گواستەوە، ئەوانیش لۆفتۆس چیک و پوڵیشیچن.
ئەمە دووەم گرێبەستی میلانە لە ماوەی دوو رۆژدا، دوای ئەوەی ئیوارەی پێنجشەممە گرێبەستی لەگەڵ لوکا رۆمێرۆی ئەرجەنتینیدا واژۆکرد.