یونس مەحموود هاندەری بەرازیلە


رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی بەرازیل جارێکی دیکە بەبێ دەستکەوت لە مۆندیال چووە دەرەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی هەشت بەرامبەر بەلجیکا دۆڕا، بەگۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ.

یونس مەحموود، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئێستا لە هەولێرە، لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکان سەیری یاریی بەرازیل و بەلجیکای کرد، ئەو چاوەڕێی سەرکەوتنی بەرازیل بوو، بەڵام هەڵبژاردەکە دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

ئەستێرەکەی عێراق دەڵێت، ماڵم لە هەولێرە و دڵخۆشم لەم کەش و هەوایەدا لەگەڵ هاوڕێکانم سەیری یارییەکانی مۆندیال دەکەم.