ڤیدیۆ؛ کارداشیان و ئادێل بینەری بردنەوەیەکی دیکەی لیبرۆن جەیمس بوون

 
رووداو دیجیتاڵ

کیم کارداشیان و ئادێل ئامادەی یاریی سێیەمی نێوان هەردوو یانەی لۆس ئانجلێس لەیکەرز و گۆڵدن ستەیت واریۆرز بوون، لە رکابەرییەکانی باسکەی ئێن بی ئەی ئەمریکا.
 
لە سێیەم یاریی نێوان هەردوو یانە لە قۆناخی پلەی ئۆفدا کە 7 یاری بەرامبەر یەکدی دەکەن، یانەی لۆس ئانجلێس لەیکەرز بەسەرکردایەتی ئانتۆنی دەیڤز و لیبرۆن جەیمس بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و بە 127 خاڵ بەرامبەر 97 خاڵ یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
لە یارییەکەدا ئانتۆنی دەیڤز بەباشترین ئاستەوە دەرکەوت و توانیی 25 خاڵ بۆ یانەکەی تۆماربکات، لیبرۆن جەیمس بە تۆمارکردنی 21 خاڵ رۆڵی گەورەی بینی لە یەکلاکردنەوەی یارییەکە لە بەرژەوەندی لۆس ئانجلێس.
 
بەم بردنەوەیە لۆس ئانجلێس لەیکەرز، ژمارەی بردنەوەکانی بۆ دوو بردنەوە بەرزکردەوە و یارییەکی دۆڕاندووە، کە یەکێک لەو دوو یانەیە لە بەشی رۆژئاوای خولەکە دەگاتە یاریی کۆتایی.
 
یاریی چوارەمی نێوان ئەم دوو یانەیە بەرەبەیانی سێشەممە کاژێر 05:00 ئەنجامدەدرێت.