کۆرۆنا یەخەی خولی ئیتاڵی بەرنادات

 

ە پشکنینە پزیشییکییەکانی یانەکانی  تۆپی پێی ئیتاڵیا، بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی مەشقی بە کۆمەڵی یاریزانانی یانەکان، ئاشکرابوو، کە 6 کەس لە یانە بەشداربووەکانی سێریا ئەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

یانەی فیۆرێنتینا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: "6حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو یانەکاندا تۆمارکراون، کە بریتین لە 3 یاریزان و 3 کارمەندی یانەکەن، بەبێ ئەوەی ناوی یاریزانە تووشبووەکان ئاشکرا بکەن".

هەروەها لە بڵاوکراوەکەی فیۆرێنتینا ئاماژە بەوەش کراوە: "سەرجەم ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون کەرەنتین کراون و سبەی 8ی ئەم مانگە، سەرجەم یاریزانانی یانەکە، دەست بە مەشق و راهێنانەکان دەکەنەوە".

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی فیۆرێنتینا تووشبوونی 3یاریزانی بە کۆرۆنا راگەیاند، کە بریتیبوون لە یاریزانان، پاتریک کۆترۆنی، جێرمان پێزێلا دۆشان ڤیلاهۆڤیچ، بەڵام دوای خۆکەرەنتینکردن لە تووشبوون بە کرۆنا چاکبوونەوە.

وەزیری وەرزش و لاوانی ئیتاڵیا ڤینچینزۆ ساپادۆڤۆرا رایگەیاند: "ناتوانین کاتێکی دیاریکراو بۆ وادەی دەستپێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکان دەستنیشان بکەین، لەبەر ئەوەی ئەم بڕیارە پەیوەستە بە رادەی سنووردارکردنی مەترسی ڤایرۆسەکە لەسەر وەرزشوانانی وڵاتەکەمان.