چاره‌نووسى داهاتووى تاتا



رووداو -سلێمانى

تا دێت رۆژه‌كانى ماڵئاوایى كردنى تاتا مارتینۆى ئارجه‌نتینى و راهێنه‌رى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى له‌ ریزه‌كانى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ .

رۆژنامه‌ى "ئاس"ى ئیسپانى به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تاتا چه‌ند گرێبه‌ستێكى له‌ ده‌ره‌وه‌ى بارسا بۆ هاتۆووه‌ به‌ڵام نایه‌وێت بریارى به‌ په‌له‌ بدات .

به‌ پێى ئاس بێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى ئه‌رجه‌نتین و كۆلۆمبیاو فه‌نزوێلا بژارده‌ى داهاتووى تاتان به‌ڵام ئه‌و به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه‌ واى داناوه‌ سالێك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى پشوو بدات پاشان بگه‌ڕێتوه‌ كارى راهێنه‌رێتى .