تاتا بووە راهێنەری مەکسیک
رووداو - هەولێر
بە فەرمی تاتا مارتینۆ بووە راهێنەری هەڵبژاردەی مەکسیک.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیک بە فەرمی تاتا مارتینۆی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەی دەستنیشانکرد.
تاتا لە وەرزی رابردوو راهێنەری یانەی ئاتلانتا یونایتدی ئەمریکی بوو، لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی خولی ئەمریکاش، ئێستا ئەو راهێنەرە بووەتە راهێنەری هەڵبژاردەی مەکسیک، یەکەم تاقیکردنەوەی ئەو راهێنەرەش یارییەکانی کوپا ئەمریکایە کە لە هاوینی ئەمساڵدا.
پێشتر تاتا جگە لەوەی راهێنەری چەند یانەیەک و هەڵبژاردەیەک بووە، لە هەموویان گرنگتر ساڵێک راهێنەری بارسێلۆنا بووە و دوو ساڵیش راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کردووە.