جامی ئەفریقای 2017.. پرۆفایلی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار

رووداو – هەولێر

هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە ساڵی 1960 دامەزراوە، هەر لەو ساڵەشدا بووەتە ئەندام لە فیفا، یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ساڵی دامەزراندنییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بنین ئەنجامدا و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردەوە.

گەورەترین بردنەوەی هەڵبژاردەکەش بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر بووە بەرامبەر هەڵبژاردەی مالی بووە لە ساڵی 1985، گەورەترین دۆڕاندنی هەڵبژاردەکەش لە ساڵی 1971 بووە بەرامبەر هەڵبژاردەی گانا بووە کاتیک بە ئەنجامی 6-2 یارییەکەیان دۆڕاندووە.

پێشتر فیلەکان سێ جار و لە ساڵەکانی 2006 ، 2010 و 2014دا بە جامی جیهانی سەرکەوتوون، بەڵام ئەنجامەکانیان بەرچاو نەبوون.

لەوەتەی دامەزراندنیشییەوە 20 جار بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا کردووە، لە ساڵی 1992 بۆ جاری یەکەم و دواتریش لە ساڵی 2015دا بۆ جاری دووەم جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای بەدەستهێناوە.

لە مێژووی هەڵبژاردەکەدا، چەند یاریزانێک هەڵکەوتوون، کە دەکرێت بڵێین ئەمانە باشترینی مێژووی فیلەکانی کۆتدیڤوارن.

پێش هەمووشییان دیدیێ درۆگبا، کە تا ئێستا یاریزانێکی ئاستبەرزی لەو جۆرە لە هەڵبژاردەکەدا نەبووە.

دیدیێ لە چێڵسی مێژووی بۆ خۆی و بەناوی هەڵبژاردەکەشییەوە نوسییەوە، بەبەدەستهێنانی چەندین نازناوی تاکە کەسی و بەکۆمەڵ، لە هەمووشیان گرنگتر، بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لە گەڵ یانەکەی.

جگە لە درۆگبا، ئەوانەی زۆر ناسراون لە هەڵبژاردەکەدا ، کۆلۆ تۆرێ و یایا تۆرێی برا بوون، کە ئەمەی دوایینیان هێشتا لەگەڵ کۆتدیڤواردا بەردەوامە، نەک هەر ئەمە بەڵکو یایا ئەمساڵ یەکێکە لە باشترینەکانی کیشوەری رەش، تەنانەت لە ئەوروپاشدا ناوێکی دیارە.

چەند یاریزانێکی دیکەش هەن کە دەکرێت بڵێین لە باشترینەکانی هەڵبژاردەکە بوون بەڵام باشترینەکانی مێژووی هەڵبژاردەکە تەنیا چەند یاریزانێکی کەمن