ڤیدیۆ؛ گۆڵە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی بوندێسلیگا


رووداو دیجیتاڵ

12 خولەک یارییکردن بەسبوون بۆ ئەوەی جەمال موسیالا گۆڵی پێشکەوتنی بایرن میونشن لە دژی هێرتا بەرلین تۆماربکات.
 
لە خولەکی 37 چوپۆ مۆتینگ یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، دوای تەنیا یەک خولەک لەو گۆڵە هەمان یاریزان پێنجەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی بوندێسلیگادا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 40 دودی لوکێباکیۆ گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم داڤی سێلکێ بەلێدانی سزا گۆڵێکی دیکەی بۆ هێرتا بەرلین تۆمارکرد.
 
نیوەی دووەم گۆڵی دیکەی تێدا نەبوو، بایرن میونشن بە 3-2 یارییەکەی بردەوە و بەشێوەی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی بوندێسلیگا.
 
یوسوفۆ مکۆکۆ سەرکردایەتی بردنەوەیەکی گرنگی دۆرتموندی کرد، هەر زوو بەلێدانێکی بەهێز لە خولەکی 8 گۆڵی پێشکەوتنی لە دژی بوخۆم تۆمارکرد.
 
دوای چوار خولەک جیۆڤانی رێینا بەلێدانی سزا دۆرتموندی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی مکۆکۆ گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد، یاریزانەکە لە 6 یارییدا 6 گۆڵی کردووە و سێ ئاسیستی هەیە.
 
دۆرتموند 3-0 یارییەکەی بردەوە و بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەمی ریزبەندە.
 
درەوشانەوەی کریستۆڤ ئێنکونکو بەردەوامە، بەلێدانێکی راستەوخۆی جوان گۆڵی یەکەمی لایپزیگی لە دژی هۆفێنهایم تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 50 جیۆرجینیۆ روتێر، ئەنجامەکەی بۆ هۆفێنهایم یەکسانکردەوە، بەڵام دوای تەنیا 7 خولەک ئێنکونکو گۆڵی دووەمی خۆی لە یارییەکەدا و یازدەیەمی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.
 
لە خولەکی 69 دانی ئۆلمۆ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی سێیەمی لایپزیگی تۆمارکرد و یانەی میوان بە 3-1 یارییەکەی بردەوە.
 
خولەکێک یارییکردن لەنێوان ئوگسبۆرگ و ئینتراخت فرانکفۆرت بەشی ئەوەی کرد مێرگیم بێریشا گۆڵێک بۆ ئوگسبۆرگی خاوەن یاریگە تۆماربکات.
 
سێباستیان رود وەڵامێکی خێرای ئوگسبۆرگی دایەوە و لە خولەکی 13 ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 64 ئانسگار ناوف گۆڵێکی دیکەی بۆ ئینتراخت تۆمارکرد، یانەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد و حەوتەم سەرکەوتنی لەم وەرزەدا لە 13 یارییدا بەدەستهێنا و لە پلەی پێنجەمە.