كافۆ هاته‌وه‌ مه‌یدان



رووداو –سلێمانى 

فیدراسیۆنى تۆپى پێى به‌رازیل پۆستێكى نوێ ده‌به‌خشێته‌ یاریزانێكى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى وڵاته‌كه‌یان .

فیدراسیۆنه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ماركۆس ئیفانكیلیستا دی موریاس ناسراو به‌ ( كافۆ) پۆستى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى پێبه‌خشراوه‌و به‌وه‌ش ده‌بێته‌ جێگرى دۆنگاى راهێنه‌ر .

دوێنێش هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى دۆنگاو كافۆى كاپیتنى پێشووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ گه‌یشتنه‌ سانتیاگۆى پایته‌ختى چیلى بۆ ئاماده‌كارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌ پاڵاوتنه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشوور بۆ مۆندیالى 2018.