كریستیانۆ رۆناڵدۆ 3 ئه‌وه‌نده‌ى لیۆنێل میسی باشه‌



له‌ لێدوانى ئه‌مجاره‌ى ئه‌ستێره‌كان له‌ (رووداوى وه‌رزشى ) چه‌ندین وته‌ى جیاواز ببینه‌


ئه‌گه‌ر گۆڵكردن پێوه‌ر بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستی یاریزانان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ 3 ئه‌وه‌نده‌ى لیۆنێل میسی باشه‌
بابلۆ گۆمێز
(رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی)


هه‌ر یاریزانێك له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رى ریال مه‌دریده‌وه‌ فیكه‌ى بۆ لێدرا چیدی به‌ كه‌ڵكی ئه‌و یانه‌یه‌ ناهێت، بۆیه‌ پێویسته‌ كاسیاس واز له‌ سۆزه‌كه‌ى بێنێت و بڕوات
رائوول گۆنزالیس
(هێرشبه‌رى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌درید)


نازانم چۆن گواردیۆلا ده‌وێریت بڵێت مانچسته‌ر یونایتد پاره‌ى كڕینی یه‌ك یاریزانى بایرن میونشنی نییه‌، له‌ كاتێكدا هه‌موو یاریزانه‌كانى خه‌ون به‌وه‌ده‌بینن یارى بۆ مانچسته‌ر یونایتد بكه‌ن
لویس ڤان گال
(راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد)


به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز له‌ ئاتارى و یارییه‌كانى ڤیدیۆ ناكه‌م، هه‌ر چركه‌یه‌ك ماوه‌ى پشوودانم هه‌بێت به‌ سه‌یركردنى یارییه‌كانى تۆپی پێ به‌سه‌رده‌به‌م
ئارسین ڤینگه‌ر
(راهێنه‌رى یانه‌ى ئارسناڵ)


له‌ راستیدا ناڤاس له‌ كاسیاس گه‌نجتره‌و په‌رچه‌كردارى له‌و خێراتره‌، بۆیه‌ ئه‌نچیلۆتى مافى خۆیه‌تى ئه‌و بكاته‌ گۆڵچی سه‌ره‌كی و كاسیاسیش یه‌ده‌گ
جوسێپ پێدرۆل
(رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی)


پێویست ناكات هانده‌رانى بارسێلۆنا خه‌می میسیان هه‌بێت، چونكه‌ گۆڵنه‌كردنى ئێستاى له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌س نییه‌ پاسی بداتێ، به‌منزیكانه‌ ده‌بێته‌وه‌ میسییه‌كه‌ى جاران
كارلس ریكساش
(ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆنا)


من یاریزانێكی پیشه‌گه‌رم و ناتوانم بێ ئیدراه‌ى یانه‌كه‌م سه‌فه‌ربكه‌م، ئه‌گه‌رنا یه‌كێك له‌ ئاواته‌كانم ئه‌وه‌یه‌ بۆ بینینى هه‌ره‌مه‌كان سه‌ردانى میسر بكه‌م
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
(یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید)


ئه‌گه‌ر رۆناڵدۆ مایكل جۆردانى تۆپی پێ بێت میسی ویلت چامبرلینه‌، كه‌ ده‌یتوانى له‌ یارییه‌كى باسكه‌دا 100 خاڵ تۆماربكات
لویس ئێنریكی
(راهێنه‌رى یانه‌ى بارسێلۆنا)


پێویسته‌ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌ زووترین كات یارییه‌كى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئابڕووچوونه‌كه‌ى مۆندیال بسڕێته‌وه‌
خۆسێ ماریا مارین
(سه‌رۆكی یه‌كێتى تۆپی پێی به‌رازیل)


ئه‌وه‌ى بیه‌وێ باسی چاڤی بكات، پێویسته‌ سه‌ره‌تا وه‌ك رێزلێنان له‌و یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ ئینجا قسه‌ بكات
خواكین كابارۆس
(راهێنه‌رى یانه‌ى غه‌ڕناته‌)


ئه‌گه‌ر بڵێم مایكۆنم له‌سه‌ر چی له‌ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ده‌ركردووه‌، ئابڕووی ده‌چێت و كه‌س رێكلامیشی پێناكات
كارلۆس دۆنگا
(راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل)


هێرناندێز له‌ خوێن باوكی منه‌، پیپ گواردیۆلاش له‌ تۆپی پێ باوكمه‌، ئه‌و نه‌یهێشت له‌ ساڵى 2008 له‌ بارسێلۆنا بڕۆم
چاڤی هێرناندێز
(یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆنا)