سێربیا بە فەرمی گەورەترین ریمۆنتادای لە مێژوودا تۆمارکرد
رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی باسکەی سێربیا لە یارییەکی مێژووییدا بە شێوەیەکی دراماتیکی توانی سەرکەوێت بەسەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا و گەیشتە قۆناخی داهاتووی باسکەی ئۆڵیمپیادی پاریس.
ئوسترالیەکان لە چارەکی یەکەمدا بە جیاوازی 24 خاڵ لەپێش بوون و وا دیاربوو کە کاتی ماڵئاواییە بۆ سێربییەکان، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ئوسترالیا بە جیاوازی 12 خاڵ لەپێشبوو، هەرگیز هیچ تیپێک نەبووە لەو جیاوازییە گەورەیەوە گەڕابێتەوە و براوەبووبێت لە مێژووی ئۆڵیمپیاددا.
بەڵام سێربییەکان بۆ ماڵئاواییەکی خێڕا نەهاتبوون و دووبارە سەلماندیان کە ئەوان یەکێکن لە باشترین هەڵبژاردەکانی باسکەی جیهان و توانییان لەگەڵ کۆتاییهاتنی چارەکی چوارەم ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە 82-82.
یارییەکە رۆیشتە کاتی زیادکراو و سربییەکان بە سەرکردایەتی ئەستێرەی ئێن بی ئەی، نیکۆلا یۆکیچ توانییان بە ئەنجامی 95-90 ببەنەوە و بگەنە قۆناخی پێشکۆتایی ئۆڵیمپیادی 2024ی پاریس
پەڕەی فەرمی فیدراسیۆنی باسکەی جیهانی 'فیبا' لە تۆڕی ئێکس 'تویتەر' لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند
"گەڕانەوەکەی سێربیا لە جیاوازی 24 خاڵەوە بۆ بردنەوە وەک گەورەترین گەڕانەوە دەڕواتە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی مێژووی ئۆڵیمپیاد"