تیمێکی کورد بەشداری لە پاڵەوانێتی پەبجی جیهانی دەکەن

رووداو - هەولێر

تیمێکی کورد کە تایبەتن بە یاری پەبجی بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهانی بەرلین بۆ پەبجی دەکەن.

تیمی کورد سکواد کە لە چەند کەسێکی کورد و بیانیش پێکهاتوون پێشکۆتاییهاتنی ئەم مانگە لە بەرلین بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتی بەرلینی جیهانی بکەن.

تیمەکە پێشتر لە چەندین پاڵەوانێتی گەورەی دیکە بەشدارییان کردووە و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

بۆ پاڵەوانێتی ئەمجارە تیمەکە کێشەی نەبوونی ڤیزایان هەیە و ئاری خەلیل کە ئەندامێکی ئەم تیمەیە بە رووداوی گوت، تەنیا کێشەی ئەوەمان هەیە کە ڤیزامان پێنادەن، داوا دەکەین ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی وەکو تیمێکی کورد بتوانین بەشداری لە گەورەترین پاڵەوانێتی یاری پەبجی بکەین.