باوكی ئێمباپێ: ناهێڵم كوڕه‌كه‌م بچێته گۆڕستانی مه‌درید
رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرایكرد، كیلیان ئێمباپێی یاریزانی لاوی فه‌ره‌نسی، به زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی راگه‌یاندووه، باوكی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێنادات بچێته ریال مه‌درید".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌و رۆژنامه‌یه، زیدان و ئێمباپێ به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه به زیدانی گوتووه "زۆر حه‌زده‌كه‌م په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ریال مه‌دریده‌وه بكه‌م، به‌ڵام باوكم پێیڕاگه‌یاندووم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌م پێنادات بچمه ریال مه‌درید".
كیلیان ئێمباپی، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا قسه‌كانی خۆی بۆ زیدان باشتر روونكردووهتهوهو پێیگوتووه "باوكم پێیوایه رۆیشتنی من بۆ ریال مه‌درید واته چوونم بۆ گۆڕستان، چونكه ئه‌و پێیوایه هێشتا زۆرم ماوه بۆ ئه‌وه‌ی یاری بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید بكه‌م".
ئێمباپێ، هه‌روه‌ها به زیدانی گوتووه "باوكم هه‌مان قسه‌ی بۆ بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتدیشی كردووه".