دیماریا نهێنییەکی نێوماڵی پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی ئەرجەنتینیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، ئاشکرای کرد، یانەی پاریسی بەنیازە ماورێسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەیتوانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
 
دیماریا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بە فەرمی ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی جێهێشت، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هەنگاوێکی نوێ لەنێو ئەوروپادا بنێت پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ئەرجەنتین.
 
دیماریا لە لێدوانێکی نوێدا، گوتی "جگە لە من یاریزانی دیکەش هەن کە بەدڵنیاییەوە لە پاریس دەڕۆن، ئەوە ئاسانترین رێگە بوو، چونکە ناچارنەبوون گرێبەستەکەم نوێ بکەنەوە".
 
ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئاهەنگێکی زۆر تایبەتدا رۆیشتم، شەوێکی لەبیرنەکراو بوو، یاریزانی ئەرجەنتینی لە وڵاتێکی دیکەدا بەو شێوەیە ماڵئاواییان لێناکرێت، وەک ئەوەی هاندەرانی پاریس سانجێرمان ماڵئاوایییان لێکردم".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێدەچێت ئەوانیش بیانەوێت راهێنەرەکە جێبهێڵن، گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە روودەدات، بەڵام پێموایە مێسی ئەوە دەزانێت، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو زۆر باشتربێت، چونکە لەوە تێگەیشت کە لە یانەکەدا چی روودەدات".
 
یاریزانی ئەرجەنتینی جەختیشی لەوەش کردەوە کە لە وەرزی نوێدا، لیۆ زۆر باش دەستپێدەکات، چونکە لە کۆتاییدا گۆڵی تۆمارکرد و ئاسیست کرد، هەست بە ئاسوودەیی دەکات و لە کۆتاییدا زیاتر و زیاتر خۆی دەگونجێنێت.
 
لەنێو ئەو ساتانەی کە بوونە هۆی قەیرانی پاریس سانجێرمان، دەرکردنی بوو لە چامپیۆنزلیگ بوو لەسەر دەستی ریال مەدرید.
 
دیماریا لەسەر ئەوەش کۆمێنتی هەبوو، گوتی "بۆ هەمووان قورس بوو نەک تەنیا لیۆ، خەڵک زۆر بەپەرۆش بوو بۆ تیپەکە، چونکە تیپێکی ترسناکمان هەبوو بۆ ئەوەی هەموو شتێک بکات".