یانەیەکی ئیسپانی دەیەوێت ئەستێرەیەکی نەسڕ بگوازێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەیەکی بەنێوبانگی ئیسپانیا، چاودێری تواناکانی ئەستێرەیەکی یانەی نەسڕی سعودی دەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا، گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت "یانەی ئاتلێتیک بیلباو پلان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئێمریک لاپۆرت، بەرگریکاری یانەی نەسڕ دادەڕێژێت بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ بکات."
 
بەپێی رۆژنامەکە بیلباو، کاردەکات بۆ ئەوەی دەستەوارەیەک بۆ سێ ساڵ پێشکێشی یاریزانەکە بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت یاریزانەکە رازیبکات لە نەسڕەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
 
ئاتلێتیک بیلباو، پاڵەوانی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانییە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت لە دڵی بەرگریدا خۆی بەهێزتربکات بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ئەوروپا بەهێزەوە دەربکەوێت.
 
یانەکەی هەرێمی باسک لەکاتێکدا چاودێری ئەو یاریزانە دەکات، خاوەنی هەریەکە لە داڤید ڤیڤیان، یرای ئەلڤارێز و ئیتۆر پارادێسە، جگە لەوەش گرێبەستی ئێمریک لاپۆرت لەگەڵ یانەی نەسڕ تاوەکو هاوینی 2026ـە.
 
ئیمریک لاپۆرت، تەمەنی 29 ساڵە، بە رەچەڵەک فەرەنسییە و یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات، پێشتر لە 2012 تاوەکو 2018 لە تیپی دووەم و یەکەمی ئاتلێتیک بیلباو یارییکردووە، پاشان تاوەکو ساڵی 2023 چووەتە مانچێستەر سیتی و ئێستا بەرگریکاری یانەی نەسڕی سعودییە.