ئیبراهیمۆڤیچ خۆی بە شێر بەراورد دەکات
رووداو - هەولێر
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، بەتەواوی لە چاکبوونەوەی نەخۆشییەکەی نزیکبووەتەوە و بۆ دێربی میلانۆ ئامادەدەبێت.
ئیبراهیمۆڤیچ لە یاری رابردووی میلاندا بەرامبەر هێلاس ڤیرۆنا یاریی نەکرد، بەهۆی ئەوەی تووشی ڤایرۆس ببوو، بەو هۆیەوە یاریزانەکە لە یاریگەکان دوورکەوتەوە.
ئیبرا بەشێوەیەکی باش و بەتەنیا لەنێو هۆڵی وەرزشیدا راهێنان دەکات، بەڵام دوێنێ بەشداریی لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەدا نەکرد.
سوڵتان ڤیدیۆیەکی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی، شێر وەک مرۆڤ نییە و خۆی بە شێر بەراورد دەکات.
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، لە یاریی دێربی میلانۆدا یانەی میلان لە جۆزێپی میازا، بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان یارییدەکات.
Lions don't sound like humans pic.twitter.com/tTK9M6gA3I
— Zlatan Ibrahimović (@Ibra_official) February 5, 2020