رووداو -سلێمانى
پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى خراپى كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر یاریگه‌ى بالایدۆس یارى نێوان ریال مه‌دریدو سێلتاڤیگۆ له گه‌ڕى 21ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا دواخرا، ، یانه‌ى ریال مه‌درید داوا ده‌كات كاتى یارییه‌كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى پێشه‌نگى خوله‌كه بێت .
به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا، ریال مه‌درید به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى له به‌رپرسانى فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیسپانیا كردووه كه كاتى یارییه‌كه بخرێته كۆتایى وه‌رز چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین له قۆناخى ئێستادا ئه‌و یارییه دواخراوه ئه‌نجامبده‌ن
ریالى پێشه‌نگ به‌ده‌ر له‌و یارییه دواخراوه‌ى یارییه‌كى دیكه‌شى به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیا دواخراوه به‌هۆى به‌شداریكردنى له جامى جیهانى یانه‌كان .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ