یاری کلاسیکۆی کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

ئەمڕۆ لە دەستپێکی قۆناخی دووەمی خولی کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەم یاری کلاسیکۆی کوردستان هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک رووبەرووی یەکدەبنەوە و رکابەری لەسەر سێ خاڵ دەکەن بۆ زیاتر هەنگاونان بەرەو پلەکانی پێشەوەی خولەکە، هەولێر بەسەرپەرشتی یوسف کاکی ماوەیەکی زۆرە نەدۆڕاوە و دهۆکیش چەندین گۆڕانکاریی ئەنجامداوە.

جوڵەکانی ئەم راهێنەرە زۆر شتی تێدا بەدیی دەکرێت یەک لەوانە خاوەنی کەمترین دۆڕانە لە خولی نایابی کوردستان، ئەمجارەش دەیەوێت سیناریۆی قۆناخی یەکەم دوبارە بکاتەوە و برینەکانی یانەی دهۆک قوڵتر بکات.

یاریی کلاسیکۆی هەرێمی کوردستان کاژر دوو لە ناو یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت، یانەی هەولێر دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە و هەنگاوەکانی بەردەمی ئاسان بکات بۆ گەیشتن بە ململانێی قۆناخی چوارگۆشەی زێرین.

 
ئێستا یانەی هەولێر چالاکییەکانی لە خولی عێراق راگڕتووە، هەر بۆیە یاریزانە پێشکەوتووەکانی لە ریزی تیپی خولی کوردستان یاریی دەکەن کە لە ماوەئ هەزاروشەسەد و بیست خولەکدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاون، ئەمەش خاڵێکی دیکە بەهێزی تیپەکەیە بۆ سەرکەوتن.