ئامەد سپۆر سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکرد


رووداو - هەولێر

یانەی ئامەد سپۆری باکووری کوردستان درێژەی بەئەنجامە باشەکانیدا لە خولی پلە دووی تورکیا و ئەمجارە لە یانەی کاراگویمرکی بردەوە.

لەگەڕی دەیەمی کۆمەڵەی سپی خولی پلە دووی تورکیادا یانەی ئامەد سپۆر لە نێو یاریگە و هاندەرانیدا رووبەڕووی کاراگویمرک بوویەوە و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

هەردوو گۆڵەکەی یانەکەی باکووری کوردستان یاریزانان شەڤکەت و عەبدوڵڵا تۆماریکردن و سێ خاڵی یارییەکەیان پێشکەشی هاندەران کرد.

لە دە یاری رابردووی خولەکەدا ئامەد سپۆر 6 بردنەوە، سێ یەکسانبوون و تەنیا یەکجار تووشی شکستهاتووە و لە پلەی دووەم خاوەنی 21 خالە